زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ڕاپۆرتێكی نوێدا ڕایگەیاند” لە مانگی ئابی ٢٠٢٦دا، لانیكەم ٨٢ كەس لە ئێران لەسێدارەدراون، كە لە نێوانیاندا ٤ ژن هەن”.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ٤٠ كەس بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست، ٣٤ كەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان و ٨ كەس بە تۆمەتی ئەمنی لەسێدارەدراون.
ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆی ٨٢ حوكمی لەسێدارەدان، تەنها ١٠ حاڵەت لەلایەن میدیا فەرمییەكانی ئێرانەوە ڕاگەیەندراون و زانیارییەكانی حاڵەتەكانی دیكە بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربەخۆكان كۆكراونەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا هاتووە” لە ماوەی ٢١ی ئادار تا كۆتایی مانگی ئاب، لانیكەم ٥٣٤ كەس لە ئێران لەسێدارەدراون”.
بەپێی ئەو ئامارانە، لە نێوان لەسێدارەدراواندا ١٨ ژن، ٣١ خۆپیشاندەر و لانیكەم ١٨ هاوڵاتی ئەفغانی هەن، هەروەها كەسانێك لە كەمینە نەتەوەییە جیاوازەكانیش لە نێوان قوربانییەكاندا بوون.

































































