مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە “لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، هێرش كرایە سەر هێزە ئەمنییەكان و دوو ئەندامی سوپای پاسداران كوژران.”
هاوكات پەیوەندییەكانی سوپای پاسداران ئەمرۆ دووشەممە 7ـی ئەیلوولی 2026 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە شەوی رابردوو لە ئەنجامی تەقەكردنی چەند چەكدارێكی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنییەكان لە شاری زاهیدان، دوو ئەندامی سوپای پاسداران كوژراون.
تا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێك، بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی هێرشەكەی نەگرتووتە ئەستۆ، بەڵام گرووپی جەیشولعەدل كە گرووپێكی چەكداریی بەلووچەكانە و ماوە ماوە لە ناوچەكەدا چالاكی دژی دەزگا ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەدات.

































































