ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەڕێوەچوو.
هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەیان بەرپرسی حکوومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە پرسەکەدا بەشدار بوون.
رۆژی هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی راگەیاند.
سەرۆک بارزانی گوتیشی، خوالێخۆشبوو نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.

































































