ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەنجامی نوێترین توێژینەوەیە لەسەر کانزاکانی مس لە ناو چینە بەردەکانی پێکهاتەی نیشتووەسورەکان (Red Bed Series) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاو کرایەوە.
ڕاگەیاندنی فاکەڵتی زانست لە زانکۆی سۆران بڵاوی کردەوە؛ “ بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەک، بۆ یەکەم جار لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە کانزایەی خاوی مس دەستنیشان کراوە لە پێکهاتە نیشتەنییەکاندا بەشێوەیەکی زانستی ورد”.
ئەم توێژینەوەیە؛ دۆزینەوەیەکی گرنگە بۆ بایەخپێدان و ناسین و هەڵسەنگاندنی بەهای ئابووری کانزاکانی مس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەرێمی کوردستاندا.
هاوکات؛ لەئێستادا توخمی مس یەکیکە لەپێکهنەرە بنەڕەتییەکانی تەکنەلۆژیا و وزەی ژینگە دۆست لە جیهاندا
ئەم توێژینەوەیە لە بەشی نەوت و گەڕان بەدوای کانزاکان ئەنجامدراوە، لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئاست بەرز لە چارە یەکەم Q1 Applied Geochemistry , بە فاکتەری کاریگەری ٣،٥ بە هاوبەشی لەگەل چەند توێژەرەکی زانکۆکانی تر
توێژەرەکانی زانکۆی سۆران:
د. محمد پیرۆی
د. ئازاد گاهر سعید
م. بژار عبدالمناف خدر
م. شاهین عەلی شاهین
لینکی توێژینەوە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0883292726003835?dgcid=coauth

































































