ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
خولێکی بچوککراوەی تۆپی پێ لە سۆران و قەزاکانی دەورووبەری دەکرێتەوە بۆ مەبەستی زیاتر نزیک بوونەوە لە یەکتری و پەرەپێدان بە وەرزش لە لایەن گەنجان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاوی کردەوە؛ “ بەڕێوبەرایەتی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی سۆران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران هەڵساون بە کردنەوەی خولێکی تۆپی پێی بچوکراوە ”.
هاوکات؛ خولەکە بە بەشداری ٧تیم کەوا هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکانی (سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز) هەروەها بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردن و دڵنیایی جۆری سۆران و بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی سۆران وەک تیپی سەربەخۆ بەشدارن لەم خولە.
ئامانج لێی ئاشنای و لەیەکەوە نزیکبوونەوەی زیاتری نێوان بەشداربووانە، هەروەها تۆپی پێ وەک هۆکارێکی سەرەکی ئاشتی و خۆشەویستی و پەروەردەیە لەنێوان هەموو لایەک.

































































