زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەكشەممە 6ـی ئەیلوولی 2026، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئەمنیی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند “لە 30ـی ئەیلوولی كۆتایی ئەم مانگەدا هێزەكانی هاوپەیمانان بە تەواوی لە عێراق دەكشێنەوە و دوای ئەوە، هەموو چەكێك دەخرێتە ژێر كۆنترۆڵی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و گفتوگۆكانیش لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان بە ئاراستەیەكی ئەرێنیدا دەڕۆن.”
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكرد “لایەنی ئەمریكی ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە و كشانەوە لە وادەی دیاریكراودا دەربڕیوە.” دەشڵێت “ئەم كشانەوەیە تەواوی هێزەكان و سیستمە بەرگرییەكانیش دەگرێتەوە كە پێشتر لەسەری رێكەوتن كراوە.”
سەبارەت بە كشاندنەوەی سیستمە بەرگرییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان، راوێژكاری ئەمنیی سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لەوە كرد كە كشانەوەكە سەرجەم سیستمە بەرگرییەكان دەگرێتەوە.”

































































