مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڤلادیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ڕایگەیاند “لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكانی ئەمەریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، كیێڤ ئامادەیە بە شێوەیەكی كاتی هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر مۆسكۆ بوەستێنێت و چاوەڕوانە ڕووسیاش هێرش بۆ سەر كیێڤ نەكات.”
زێلێنسكی لە پەیامێكی دا نووسیویەتی كە لەم دواییانە لەگەڵ ستیڤ ویتكاف و جارێد كوشنەر، نێردراوانی سەرۆكی ئەمەریكا، گفتوگۆی كردووە و ئەوانیش دەستیان بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ڕووسی كردووە.
لە دوای ئەو گفتوگۆیەوە، ئۆكراینا ئامادەیە ئاگربەستێك لە هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر ئەو شارانە ڕەچاو بكات كە پەیوەندییان بە پرۆسەی گفتوگۆكانەوە هەیە.
هاوكات ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا، فەرمانی وەستاندنی كاتیی هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر كییڤی داوە، لە كاتی ئەنجامدانی ئەركی دیپلۆماسیی نێردراوانی ئەمەریكادا.
پێشتریش دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمەریكا، پێش ئەم گەشتە ڕایگەیاندبوو ویتكاف و كوشنەر بە پێشنیارێك بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگەكەوە سەردانی مۆسكۆ و كیێڤ دەكەن.

































































