زاری كرمانجی- سۆران:
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت” رێكخه‌ری كاربه‌ڕێكه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكاری یه‌كێتی بۆ یه‌كگرتنی هه‌ردوو حزب به ته‌واوه‌تی ڕه‌تكردبوه‌وه”.
فواد جەمال ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی یه‌كگرتنه‌وه‌ی بزوتنەوەکەیان لەگەڵ یه‌كێتی، لە لێدوانێکدا بە میدیای نزیک لە حیزبەکەی ڕاگەیاند” یەکێتی داوای دانیشتنێکیان لەگەڵ گۆڕان کردوە لە دوو هه‌فتەی ڕابردوو کە بڕیار بوو هه‌ریەک لە ڕەفعەت عەبدوڵا و شاڵاوی عەلی عەسکەری بێن، لە ڕۆژی هاتنیان تەنها شاڵاو عەسکەری هاتبوو لەگەڵ عومەری سەید عەلی کۆبووه‌تەوە و ئەم داوایەی کردووە کە لەبەر زەرورەتی دۆخی سلێمانی بە باشی دەزانین یەکبگرینەوە، لە هه‌مان وەختدا ڕێکخەری کاربەڕێکەری بزوتنەوەی گۆڕان بە توندی وەڵامی داوەتەوە و ڕەفزی ئەو پێشنیارەی کردوە”.
بەپێی قسەی ئەم ئەندامەی جڤاكی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان” لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی عومەری سەید عەلی ئەمەی باس کردووە بۆ ئاگاداربوونی ئەندامانی جڤات کە پێشنیارێکی واهه بووە و ڕەفزیان کردووەتەوە”.