مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پیت هێگسێپ وەزیری بەرگری ئەمەریكا لە پەیامێكی دا هۆشداری توند بە ئێران دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر هێرش بكەنە سەر هێزەكانمان، تەواوی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانتان لەناو دەبەین.”
هێگسێت لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و راگەیاند “بەكورتی ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر كەشتییەكانی ئەمەریكا، ئێمە كەشتییە نەوتهەڵگرەكانیان لەناو دەبەین.”
گوتیشی “ئێران هیچ هێزێكی دەریایی و ئاسمانی نییە”. جەختی لەوەش كردەوە كە هێزی دەریایی ئەمەریكا توانای ئەوەی هەیە كەشتییە ئێرانییەكان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی سێنتكۆم بكاتە ئامانج.

































































