زاری كرمانجی – حاجی ئۆمەران:
ئەمڕۆ پرۆسەی هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، كە پێشبینی دەكرێت رۆژانە چوار هەزار زیارەتكار لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بێنە هەرێمی كوردستان.
عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:” بۆ هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی هەموو ئامادەكاریەك كراوە و رێكاری زۆر باشی ئەمنیش گیراوەتەبەر لە بازگە و شوێنەكان، ئەمڕۆ بە فەرمی هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات، كە پێشبینی دەكرێت رۆژانە زیاتر لە چوار هەزار كەس لە سنووری حاجی ئۆمەران بێنە هەرێمی كوردستان.