نرخی نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی بە 84 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای كردنەوەی بازاڕەكان، نرخی نەوت كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەجۆرێك نرخی نەوتی برێنت 31 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێكی بە 84 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.