زاری كرمانجی :
میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە، جارێكی دیكە لە دوورگەی خارك لە باشووری ئێران دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە و ئەمریكا نەوت هەڵگرێكی بچووكی كردووەتە ئامانج.
بە گوێڕەی هەواڵەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 5ـى ئەیلوولی 2026، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە دوورگەی خاركی سەر بە پارێزگای هورمزگانی ئێران بیستراوە و دواتر میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد كە نەوت هەڵگرێكی بچووك لەلایەن ئەمریكاوە لە دوورگەی خارك كراوەتە ئامانج.
بەپێی هەواڵەكە هێرشەكە بە چوار درۆن كراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.


































































