سۆران سرێشمەیی – زاری كرمانجی
ئازاد عوبێد نوسەر و مامۆستای زانكۆ، دووای چەندین ساڵ لە خزمەت كردن بە زمانی كوردی و نوسین و كاركردن لە بواری ڕۆژنامەگەری و ئەرشیفی مێژووی، دوێنێ بەهۆی نەخۆشی كۆچی دووای كرد .
ئەو نوسەر و مامۆستای زانكۆ، چەندان توێژینەوەی جۆراوجۆری لە بواری زمانەوانی و شێوە ئاخاوتنی كوردی ئەنجامداوە، دیاترینیان لێكۆڵینەوەو توێژینەوەیەك بوو لەسەر كەسایەتی دیاری كورد”مەعروف جیاوۆك سرێشمەیی”، لە ژێر ناونیشانی”ڕۆڵی سیاسی و كارگێڕی و ڕووناكبیریی مەعروف جیاووك”،
بەداخەوە دوای ماندووبوونی بێ وەچان لە كاروانی خزمەت و كۆكردنەوەی بەڵگەو پاراستنی ئەرشیفی مێژووی و بە دیكۆمێنت كردنیان. دوێنێ سێشەممە، دوابەدوای تووش بوونی بە نەخۆشی، لە تەمەنی ٦٧ ساڵی كۆچی دوایی كرد.
شایەنی هێما بۆ كردنە، بە كۆچاربوونی دكتۆر ئازاد عوبێد كەڵێنێكی مەزن بۆ بواری نووسین و توێژینەوە درووست دەبێت.
دیاریشە كە نووسەران و هاوڕێ و ئەوانەشی لە نزیكەوە ناوهێنراو دەناسن پەیامی دڵگرانیان بڵاو كردۆتەوەو كۆچكردنی دكتۆر ئازاد عوبێد بە خەسارەتێكی گەورە دەزانن.
دكتۆر ئازاد عوبێد مامۆستای بەشی مێژوو لە زانكۆی سەلاحەدین، ١٩٥٥/٩/١٥ لە هەلێر چاوی بە دوونیا هەڵهێناوەو لە ڕۆژی ٢٠٢٢/١٢/٢٧ بۆ یەكجاری ماڵی ئاوایی كرد.