زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای كرد ئەمەریكا بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار فرۆشتنی هەلیكۆپتەرەكانی بێڵ 412EPX ی بە عێراق پەسەند كرد.
لە ڕاگەیەندراوە فەرمییەكەی وەزارەتی ناوبراو هاتووە “ئەمەریكا فرۆشتنی هەلیكۆپتەری 412EPX بە عێراق پەسند كرد،”
دەشڵێت “توانای ئەم وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ئێستا و داهاتوو بەهێزتر دەكات، هاوكات توانای گواستنەوەی ئاسمانی بۆ هێزەكان و فریاگوزاریی پزیشكی و لۆجیستیك دابین دەكەن و توانای كۆنترۆڵكردنی كردارەكی دەدەنە دەزگاكانی دژەتیرۆری ئەم وڵاتە.”

































































