مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا لە ڕایگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیركردنی ئابووریدا، سزای بەسەر بانكێك لە توركیا و دوو دامەزراوەی سەر بەو بانكە سەپاندووە.
نووسینگەی كۆنترۆڵكردنی سەروەت و سامانی بیانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریكا، رۆژی هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026 ڕایگەیاند “گۆڵدن گڵوباڵ بانك و دوو دامەزراوەی سەر بەو بانكەی لە توركیای خستووەتە لیستی سزاكانیانەوە.”
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی ناوبراو، ئەو بانكە بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار مامەڵەی بۆ سوپای قودسی پاسداران كردووە و ئاسانكاریشی كردووە بۆ دەستڕاگەیشتنی كۆماری ئیسلامی بە خزمەتگوزارییە بانكییەكان بۆ گواستنەوەی پارە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

































































