زیاد حەمەدئەمین حەمەد
زمان فاکتەرێکی سەرەکی و گرنگە بۆ پێناسەکردنی هەر نەتەوەیەک، ئەتوانین بڵێین پێناسەی هەر نەتەوەیەک بریتییە لە زمانەکەی. هەروەک چۆن زمانەکان ڕێگەمان پێ دەدەن خۆمان دەرببرین، گۆرانکاری دروست بکەین زانیاری لەگەڵ خەڵک لەسەرانسەری جیهان و لەسەرانسەری کاتدا هاوبەش بکەین، زمان گرنگترە بۆ ئەوەی بتوانین لەیەکتر تێ بگەین و بۆ ئەوەی بتوانین لە کولتوور و بەها جیاوازەکان تێ بگەین، پسپۆران دەڵێن” لەکاتی ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵوودەبوندا، هێزی زمان گرنگە لەبەرچاوو بگیرێت”. زۆر ڕاستە!
تەنها مرۆڤ عەقڵانیەت و زمانی هەیە، هەر بۆیە دەتوانین بەشێوەیەکی بەرفراوان بیروتێگەیشتن و ئاڵوگۆری بیرۆکە و بۆچونەکانمان لەگەڵ خەڵک دابکەین، لەبەرامبەردا دروستکراوەکانی تر تەواو ناتوانن ئەوکارەبکەن. کەواتە، پێویستە بەڕێزێکی پێویست و دۆستانە پەیوەندی لەگەڵ خەڵکانی جیاواز و وڵاتانی جیاواز و زمانی جیاوازدا بکەین. هەروەک دەزانین قسەکردن بە زمانە جیاوازەکان دەرفەتێکمان پێ دەدات بۆ فێربوونی کلتوورەکانی گەلانی دیکە، ئەمەش هەمەجۆری کولتووری دەهێنێتە ئاراوە، دەکرێ تێگەیشتن لە بیرو و باوەڕ و نزیک بونەوە لە بەهاکانی کۆمەڵگەی گەلانی جیاواز و شارەزابون لە تەواوی بەهرە و بیرۆکەکانی گەلانی تر بێتە ئاراوە و دەست بکەوێ.
بەڕای ئێمە بۆ بەرەوپێشچوون ئەبێ وەک زمانی دایک مامەڵە لەگەڵ زمانە جیاواز بکەین و فێریان ببین، بێگومان وتمان گەر پێشکەوتنت بوێ، تۆ ئەگەر بازرگانی چۆن ئەتوانی مامەڵەیەگی گونجاو لەگەڵ کۆمەڵگایەک بکەی گەر زانیاری تەواوت نەبێت لەسەر زمان و کولتووری ئەو کۆمەڵگایە؟! لەوەیە مامۆستا بیت پێویستت بەوەیە توێژینەوەیەک بکەی وایە ؟ کەوایە پێویستت بەسەرچاوەی دەرەکی ئەبێت بۆ پێشخستن و بەرەو پێشبردنی توێژینەوەکەت، بێگومان ئەوەش بەزانینی زمانی دووەم تا لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی بیانی لەسەر بابەتەکەت ببینی.
تۆ گەر فەرمانبەری لە کۆمپانیایەک ڕۆژانە کەسانی بیانی سەردانت ئەکەن یاخود کاری تۆ جێ بەجێکردن و ڕایکردنە لەسەر کۆمپیتەر، ئەوەش بەزانینی زمانی کۆمپیتەرە، کە زیاتر زمانی کۆمپیتەر زمانە جیاوازەکان ئەگرێتەوە وەک زمانی ئینگلیزی.
بەڕێزان گەر باسی گرنگی زانینی زمانی دووەم و سێیەم بکەین بۆ پێشخستنی لایەنی ئابوری و لایەنی مەعریفی تاکەکانی کۆمەڵگ ئەبینین زۆرێک له کۆمەڵگا جیاوازەکان گرنگی زۆریان داوە بە تەنانەت ئەو زمانانەی کە کەمیش قسەیان پێ ئەکرێت، بەڵام ڕۆژگار وا ئەخوازێ هەرشتێک بکەین گەر بۆ ئێستاش نەبێت لەداهاتوو سودی لێ ئەبینین، هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی بتوانین وڵاتمان پێش بخەین؛ باشترینیان ئەوەیە فێری زمانی جیاواز ببینن.
یەکێ لەگرنگترین ئامرازە و پێویستیەکانی هەرکۆمەڵگایەک لە کۆنەوە تا ئێستا بۆ پێشخستنی ئابوری وڵات و بەرەوپێشبردنی لایەنی ڕۆشنبیری و مەعریفی وەڵاتەکەیان زانینی زمان و تێگەیشتن بووە لە کولتووری وڵاتانی تر، لەڕوانگەی بازرگانانەوە ئەدوێم هەر وڵاتێک تاکەکانی زۆرترین زمان بزانن هەرگیز لاواز نابێت و ناڕوخێ لەڕووی ئابوری و مەعریفیەوە. لە ئێستادا هەروەک دەبینین زۆرینەی وەڵاتە پێشکەتوەکانی وەکو وڵاتی (چین) کە لەو وڵاتەدا 56 نەتەوەی جیاواز هەن، زیاتر لە 80 زمانی جیاواز هەیە، و ڕێگە ئەدات زۆرترین زمان لەناوەندەکانی خوێندن پەرەی پێ بدرێ و بخوێنرێ تا تاکەکانی کۆمەڵگا لەسەر ئەوە ڕابهێنرێن باشتر و زیاتر لە کۆمەڵگە و کولتووری وڵاتانی تر شارەزایان هەبێت و بتوانن بەرەوپێشچونێک لە بازرگانی وڵاتەکەیان بەدی بهێنن، ئەمەش تەنها بە ڕاهێنانن و فێربون و پێگەیاندنی تاکەکانیان لەسەر گرنگی زانینی زمانی دووەم و سێیەم..
بەڕای من بەدیلی زمان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان خەڵک هەرچیەک بێت زۆر لاوازە؛سەرنج بدەن، چی دەزانن دەربارە زمانی ” گوڵا ” یان گوڵڵا ئەو گیچی ؟! پێم وابێ بەسێ جۆر زارەوە باسی لێوەکراوە، بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە بزانن ئەم زمانە لەلایەن کەسانی کویلەکراوەوە دروستکراوە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا، بەڵام بۆچی ؟ هۆکارەکەی ئەوەبوە کە کۆیلەکان نەیان دەتوانی بە ئازادی قسەبکەن، بەشێوەیەک دەبوایا لەرێگەی قسەکردنی کۆدکراو گفتووگۆبکەن لە ئامادەبوونی ئەوانەی کە لە کۆیلایەتیدا دەیانگرت، ئەم زمانە بوو بە زمانێکی هاوبەش بۆ پەیوەندی کردن لە نێوان کۆیلەکان. زۆرێک لەو وشە یان دەستەواژانەی کە ڕەگ و ڕیشەیان لە زمانی گوڵادا هەیە، وەکو ” یام “(پەتاتەی شیرین)، “گومبیۆ”(بامیە)..، پێشتر کۆیلەکراوەکان گەر داوای یەکێ لەمانەیان کردبا دەبایا کۆدێک یان ڕەمزێک بەکار بهێنن بۆ تێگەیاندنی بەرامبەرەکەیان، بەڵام دواتر بە دروستکردنی زمانێکی هاوبەش توانیان پەیوەندی دروستبکەن لەیەکتر تێگەبن بەشێوەیەکی باشتر لەڕێگەی گفتوو و زمان.
هەروەک دەزانن وڵاتانی پێشکەتوو لە تەکنەلۆجیا و پەرەروەردە زیاتر هەوڵیان بۆ ئەوەیە لایەنی پەروەروەردە و ئابوری وڵاتەکەیان پێش بخەن، بە نموونە وڵاتێکی وەکو هیندستان تەنها یەک وڵات نییە بەڵکو زیاتر لە ٢٠ کولتووری جیاوازە، زمان و داب و نەریتی جیاوازیان هەیە. هەمەچەشنی هیندستان لە داب و نەریت و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانیدا لە سەرانسەری دانیشتوانی 1.3 ملیار کەسدا ڕەنگ دەداتەوە. ئابووری هیندستان بە خێرایی گەشە دەکات و نیشانەکانی گەشەکردنی بەهێز و باشتربوونی ئاسۆی گشتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا هەیە، ئەمەش چونکە زمانی جیاواز پەیوەندیەکی پتەوی لە نێوان تاکەکان دروست کردوە ئەمەش وادەکات لەهەموو ڕویەکەوە سوود ببینن.
با واز لەوەش بێنین گەر هاوکێشەکە بچوک بکەینەوە سەرنج بدەن گرنگی زمان لە تەکنەلۆجیا دا لەسەردەمی ئێستا بۆ پەیوەندی کردن لەنێوان خەڵک، تۆ گەر یەکێ لە تەکنەلۆژیاکانی سەردەم بەنمونە کۆمپیتەر بەکار بهێنی گەر بە نمونە زمانی ئینگلیزی نەزانی ناتوانی بەکاری بهێنی بەشێوەیەکی ڕاست و تەندورست،بەڕێزان ئەوەی لە ئێستادا هۆکارە بۆ بەرەوپێشچوون گەر هەستی پێ بکەن بەهێزکردنی زمانە واتە ئەبینی لەهەموو ڕویەکەوە هەرچیەک تەماشای ئەکەی و پێویستی تۆ دەستەبەر ئەکات پەیوەندی هەیە بە زانینی زمانی دووەم، تۆ تەنانەت گەر بتەوێ تاریخی سەر کاڵایەک بزانی دەبێت زمانی دووەم بزانی؛چونکە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان زمانەکەت و زمانی دووەم بەنمونە.
فاینڵی “بۆ بەرەوپێشچوون یان ڕێگایەک دەدۆزمەوە یان ڕێگایەک دروست ئەکەم”