زاری كرمانجی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور لە ئاسماندا. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بە بڕی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات.
بۆ سبەی هەینی 4ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە ساماڵی بمێنێتەوە. پلەی گەرما جێگیر دەبێت و نزیک دەبیتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
شار و ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان
پێنجشەممە هەینی
هەولێر 40 40
سلێمانی 37 37
دهۆک 39 39
هەڵەبجە 41 41
زاخۆ 40 41
چەمچەماڵ 39 40
پیرمام 35 36
گەرمیان 43 43
حاجی ئۆمەران26 26

































































