شەوی رابردوو تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە نوسینەوەی رەشنوسی پڕۆژە یاسایی بوودجەی ساڵی 2027، بەشداری بكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی دامەزراندن و گرێبەستەکان و سێ یەکەمەکان، زیاد كردنی پشکی کوردستان لەبودجەی ساڵی 2027 بەپێی سەرژمێری دانیشتوون گفتووگۆی لەسەر دەكرێت.


































































