زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكات: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو بە شێوەیەكی بەردەوام ڕوو لە دابەزینە.
عەونی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ چوارشەممە 2-9- 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ زیاتر لە 2 هەزار و 200 دینار دابەزیووە، بەمەش بە بەرامبەر بە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەر كیلۆیەكی زیاتر لە 300 دینار دابەزیووە”.
ئەو مریشك فرۆشە دەشڵێت: “هۆكاری دابەزینی نرخی مریشك بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاوردەی شارەكانی عێراق ناكرێت، بەمەش پێشبینی دەكەین نرخەكەی زیاتر داببەزێت.


































































