زاری كرمانجی – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ هاووڵاتییانی جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چه‌ك ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر كه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تی له‌ماڵه‌وه هه‌بێت پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیس بكات بۆ تۆماركردنی چه‌كه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و سه‌باره‌ت به تۆماركردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و روونیكردووه‌ته‌وه، له‌دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، پێویسته هه‌ر كه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تی له ماڵه‌وه هه‌یه سه‌ردانی بنكه‌كانی پۆلیس بكات بۆ تۆماركردنی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا داوا له هاووڵاتییان ده‌كات هەر کەسێک چەکی (تەنیا چەکی ئاگرین: واتا دەمانچە و کلاشینکۆف) لە ماڵەوە هەیە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نییە، لە دوای پشووی سەری ساڵ بە زووترین کات سەردانی یەکێک لەو بنکانەی خوارەوە بکات بۆ تۆمارکردنی چەکەکەی.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه‌ش، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تۆمارکردنی چەک یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022ـه کە ماوه‌ی یەک ساڵی دیارکردووە بۆ ئەم پرۆسەیە و هەر کەسێک لەدوای ئەو ماوه‌یه کە لە تەمووزی 2023 تەواودەبێت، چەکی تۆمارنەکراوی لابێت، وەکو چەکی یاساغ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونیكردووه‌ته‌وه، کاتێک هاووڵاتییه‌ك چەکه بێ مۆڵه‌ته‌كه‌ی تۆمارده‌كات، له‌لایه‌ن حکومەته‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت، بەڵکو لەگەڵ خۆی دەیباتەوە و ته‌نیا لەسەر ناوی تۆمارده‌كرێت. به‌ڵام مافی هەڵگرتنی نابێت تا مۆڵەتی چەک هەڵگرتن بەدەست ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌ماڵه‌وه بیپارێزێت رووبەرووی هیچ لێپرسینەوەیەک نابێت.

