شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
ڕیۆجانۆ کریستالێس بە شێوەیەکی باو بە ڕووباری حهوت ڕەنگ ناسراوە، ئەم ڕووبارە دەکەوێتە پارکی نیشتمانی ماکارێنا لە کۆڵۆمبیا و زۆر کەس بە ڕووباری کەوانەش ناوی دەبەن.
ڕەنگێکی سووری جوان لە سەرانسەری ئەم ڕووبارەدا دەبینرێت. ئەم ڕەنگە دیمەنێکی تایبەت بە ڕووبارەکە دەبەخشێت و هۆکاری ڕەنگی سووری بوونی جۆرێکی تایبەتی ڕووەکی ڕەسەنی ئەم شوێنەیە کە پێی دەوترێت ماکارێنیا کلاڤیجێرا.
گەیشتن بەم ڕووبارە جوانە کارێکی ئاسان نییە. سەرەتا دەبێت بە ڕێگایەکدا بڕۆن و دواتر سواری ئەسپ بن بۆ ئەوەی بگەنە پارکەکە.
ساڵی 2009 دەرگای ئەم پارکە بەڕووی گەشتیاراندا داخرا بەهۆی کێشەو سهختی ڕێگاكه بهڵام دوای چەندین ساڵ دووباره بەڕووی خەڵکدا کراوەتەوە.


































































