مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند “لە ئەگەری هەر هێرشێكی ئێران لە كاتی بەڕێوەچوونی جەژنی جووەكاندا، بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە.”
یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوولی 2026، لە پەیامێكی دا ئاشكرای دەكات كە بەردەوام لەگەڵ سەرۆكوەزیران و فەرماندەكانی سوپای وڵاتەكەی چاودێریی دۆخەكە دەكەن، بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هەر هێرشێكی ئێران لە رۆژانی جەژنی جووەكاندا.
كاتز دەشڵێت “ئەگەر ئێران هەنگاوێكی لەو شێوەیە بنێت، ئەوا ئیسرائیل بە تەنیا و بە توندی وەڵامی دەداتەوە.”


































































