مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نووسینگەی پارێزگاری ئیستەنبوڵ لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای كرد “دوو كەشتی بازرگانی لە كەناراوەكانی ئیستەنبوڵ كە ئاڵای توركیایان هەڵكردووە پێكیاندا دا كێشاوە.”
ئەوەشی خستە ڕوو “دەسەڵاتداران نەیانتوانیوە پەیوەندی بە 10 ئەندامی تیمی یەكێك لە كەشتییەكانەوە بكەن و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.”
دەشڵێت “تا ئێستا هۆكاری ئەم پێكدادانە، یان وردەكارییەكانی ڕووداوەكە نەزانراوە.”
میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە كەشتییەكانی پاسەوانی كەناراوەكان و هەلیكۆپتەر ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە كراون بۆ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕان و ڕزگاركردن .


































































