محەممەد مەحموود- رواندز:
دوای بەشداری کردنی یانەی وەرزشی رواندز لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان و بەڕێوەچوونی دوو گەڕی ئەم پاڵەوانێتییە و بەدەستهێنانی دوو سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک حازم کوردە خاوەنی پڕۆژەی گەشتیاری شنگلبانە پاڵپشتی خۆی بۆ یانەکە دەربڕی و دەبێته ئەندامی فەخری ئەو یانەیە.
سەرهەر سەلام، سەرۆکی یانەی وەرزشی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند ” بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی یانەکەمان دوێنێ بە ئامادەبوونی قایمقامی رواندز، له گەڵ حازم کوردە، کەسایەتی شارەکەمان و خاوەنی پڕۆژەی گەشتیاری شنگلبانە کۆبووینەوە ، لەم دانیشتنەدا دەستەی کارگێر یانەکەمان و ستافی ڕاهێنەران و کاپتنی تیپەکەمان لەگەڵ بوون بانگهێشتی نیوەڕۆ خوانێک کریان، لەم دانیشتنە گەرم و پڕ بایەخەدا کە نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاند، حازم کوردە، ئامادەیی خۆی نیشاندا کە هاوکار و پاڵپشتی یانەکەمان بێت بۆ بەردەوامی سەرکەوتنەکان و گەڕاندنەوەی یانەکەمان بۆ ڕیزی گەورەکانی کوردستان جگە لەوەش داوای لە ستافی کارگێری یانەکەمان کرد کە بەردەوام هەماهەنگی بەردەوام لەنێوان شنگلبانە و ستافی یانەکەمان هەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو کار بکەین بۆ ئەوەی یانەی وەرزشی ڕواندز بگەینینە لوتکە، بۆئەمەش ساڵانە چوار جار حازم کوردە هاوکاری یانەکەمان دەکات”.
سەرۆکی یانەی وەرزشی رواندز، گوتیشی ” داوامان له حازم کوردە کرد ببێته سەرۆکی فەخری یانەکەمان، بەڵام ناوبراو ئەندامیەتی فەخری یانەکەمانی هەڵبژارد و بەڵێنیشی دا لەو سێ یاریەی ماومانە و بیبەینەوە خەڵاتی تایبەتمان دەکات.


































































