محەممەد مەحموود- رواندز:
لەمیانەی بەڕێوەچوونی یاریەکانی خولی پله دووەکانی کوردستان یانەی وەرزشی رواندز ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی ئێوارە لە یاریگای گەردە گەرد، لە شاری رواندز میوانداری یانەی وەرزشی سنوور دەکات.
رواندز لە دوو یاری ڕابردوو نەدۆڕاوەو سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە بەرامبەر یانەکانی چۆمان و پەروەردە، ڕۆژی هەینیش لە بەرامبەر سنوور یاری دەکات، دوای ئەو یاریە دوو یاری تری دەمێنێت لە بەرامبەر یانەکانی سرێشمه و خەلیفان.
رواندز چاوی لەوەیە ببێته پاڵەوانی کۆمەڵەکەیەو سەرکەوێت بۆ خولی پلەیەک


































































