مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە منداڵێكی تەمەن 16 ساڵەی خەڵكی كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن باوكییەوە لە شیرینی خەودا كوژرا .
بە گوێڕەی ڕاپۆرتی هەنگاو “ئێوارەی ڕۆژی شەممە 29ـى 8ـى 2026، هانا ڕەكان لە خەودا بووە لەلایەن باوكییەوە بە دەمانچە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.”
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو ئاماژە بەوەشكراوە”هانا ساڵانێكە لە لایەن باوكییەوە بە بەردەوامی ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە، هەر لە بەر ئەوەش تا پۆلی چوارەمی سەرەتایی خوێندبووی و دواتر لە لایەن باوكییەوە لە مافی درێژەدان بە خوێندن بێبەش دەكرێت.”
بە گوتەی كەسێكی نزیك لەو بنەماڵەیە”باوكی پێشتریش پێشینەی هەڵسوكەوتی توندوتیژانە و ئازار و ئەشكەنجەدانی هاوژین و منداڵەكانی هەبووە.”
دەشڵێت “ماوەیەك بەر لە ئێستا یەكێك لە ئاشناكانی ئەم بنەماڵەیە، بەبێ ئاگاداری و ویستی هانا خوازبێنی لە ناوبراو كردبوو، ئەم بابەتە بووەتە هۆی تووڕەییی بۆیە پەنای بۆ كوشتنی هانا بردووە.”


































































