ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی لە ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری فراوانبوونی گرژییەکان بە شێوەیەکی پێشبینینەکراو دەدات.
باڵیۆزخانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بارودۆخی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەروا ناسەقامگیرە و ئەگەری گۆڕانکارییە خێرا و پێشبینینەکراوەکان هەیە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کراوە کە لە کاتی گەشتکردن بۆ ناوچەکەدا بە وردی دۆخی ئەمنی بەدواداچوون بکەن و ئاگاداری ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هەندێک گەشت و داخستنی فڕۆکەخانەکان بن.
باڵیۆزخانەکە هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو ئەمریکیانەی پلانی گەشتکردن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان هەیە، پێویستە بەردەوام زانیاریی نوێی پەیوەندیدار بە فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان وەربگرن.
لە هەمان کاتدا، راگەیەندراوەکە هۆشداری دەدات کە پێگە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەتوانن ببنە ئامانجی هێرشەکان، بە تایبەتی لەلایەن ئێران و گرووپە نزیکەکانی بەو وڵاتەوە


































































