بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت، داشکاندنی 50%ی قەرزی کۆنی کارەبا و مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە، بە فەرمی لە ڕۆژنامەی “وەقایەعی کوردستان”دا بڵاوکرانەوە و چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئەیلوولی 2026، ژمارە 346ی ڕۆژنامەی “وەقایەعی کوردستان”ی بڵاوکردەوە . بڵاوکردنەوەی ئەم دەقانە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا، بە واتای کەوتنی ڕاستەوخۆی بڕیارەکان و گشتاندنەکانی ئەنجومەنی وەزیران دێت بۆ بواری جێبەجێکردنی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکاندا.
جگە لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، ئەم ژمارە نوێیەی ڕۆژنامەکە چەندین ڕێنمایی گرنگی وەزارەتەکانی ناوخۆ، تەندروستی، دارایی و ئابووری، و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت، کە سەرجەمیان ڕاستەوخۆ دەچنە بواری جێبەجێکردنی یاساییەوە.


































































