ئاژانسی هەواڵی ڕوێتەرز بڵاویکردەوە، دوو کەشتی نەوتهەڵگری زەبەلاح کە هەر یەکێکیان نزیکەی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سعوودییان تێدابووە، لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزی بەرانبەر کەناراوەکانی عومان، لە لایەن هێز و کەرەستەی تەقەمەنی نەناسراوەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
بەپێی زانیارییەکانی ڕوێتەرز کە ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئەیلوولی 2026 بڵاوکراونەتەوە، هێرشەکان تەنیا بە جیاوازی چەند خولەکێک لە دژی کەشتی “سیدر” بە ئاڵای سعودیە و کەشتی “سینگال پرۆسپێریتی” بە ئاڵای لیبیاوە ئەنجامدراون.
ئاژاسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سەرجەم کارمەندانی سەر هەردوو نەوتهەڵگرەکە بە تەواوی سەلامەتن و هیچ زیانێکی ژینگەیی بەهۆی لێچوونی نەوتەوە تۆمار نەکراوە.


































































