زارى كرمانجى:
يهكێك لهو كێشانهى زۆرێک لە نەخۆشەکان تووشی دهبن ئازاری بەردەوامی بەشی سەرەوەی گەدەيه كه لەگەڵ خواردن خراپتر دەبێت، هەندێکجار دەبێتە هۆی دابەزینی کێش ، هەندێکجاریش ڕشانەوە و خوێنبەربوون لە کۆئەندامی سەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەدا.
د. شێروان عبدالله, پزیشکی سپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر و هەناوبینی دهڵێت: هۆکارەکانی برینی گەدە زۆرن لەوانە زۆر بەکارهێنانی ئازارشکێن، ئەسپرین، گرێی ) پاک یان شێرپەنجەیی، بەکتریایی گەدە و چەندانی تر( كه بە هەناوبینی گەدە دەستنیشان دەکرێت.
ئاماژهيدا: برینی گەدە بە لابردنی هۆکارەکەی و وەرگرتنی چارەسەری تایبەت چارەسەر دەکرێت.کاریگەریەکانی برینی گەدە بریتین لە خوێنبەربوون، گیرانی دەرچەی گەدە و سورێنچک و هتر.
ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری تووشبوون بە برینی گەدە زیاد دەکەن بریتین لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولیەکان و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕەچەتەی پزیشک.
له كۆتاييدا د.شێروان گوتى: پێويسته هەموو ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ئەم نیشانانە دەبن هەناوبینی گەدە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی ئەنجام بدەن.


































































