مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەهۆی ئاستەنگی و بەربەستەكانی بەردەمیان لە نێو دامەزراوەكان و قەبارەی گەندەڵییەكان، پێنج وەزیر بڕیارە دەستلەكاربكێشنەوە .
كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، بە سەرۆكایەتی عەلی زەیدی زیاتر لە 4 مانگە بە 14 وەزیر حكومەت بەڕێوە دەبات و 9 پۆستی وەزاری بەتاڵن، ڕۆژنامەی مەدا لە زاری دوو سەرچاوەی سیاسیی بڵاوی كردەوە “نیگەرانییەكانی گەڕانەوەی جەنگ لە ناوچەكە كاریگەریی لەسەر گفتوگۆكانی تەواوكردنی كابینەكە داناوە، هاوكات ئەمریكا مەرجی تایبەتی بۆ هەندێك لە بەربژێرانی وەزارەتەكان هەیە.”
هاوكات ژمارەیەك لە وەزیرەكانی كابینەكەی عەلی بەهۆی ئاستەنگی و بەربەستەكانی بەردەمیان لە نێو دامەزراوەكان و قەبارەی گەندەڵییەكان بڕیاریان داوە دەستلەكاربكێشنەوە، لە نێو ئەو وەزیرانە ناوی عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستی هەیە و ناوی ئەوانی دیكەش تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە .


































































