ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
شۆفێران پێویستە ئاگادار بن و جیاوازی نێوان ئەم دوو هێمایە بزانن ژە دانراوە لە پێناو سەلامەتی شۆفێران
ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردەوە؛ “بەمەبەستی ئاگاداربوون لە یاساکانی هاتووچۆ و دووربوون لە سزادان، شۆفێران پێویستە جیاوازیی نێوان هەردوو هێمای سنووردارکردنی خێرایی دیاری بزانن”.
هێمای بازنەی سوور بە دەوری ژمارە 50 دا واتاکەی ئەوەیە کە هێمای سنووردارکردنی خێراییە (تحدید السرعة القصوى). واتە زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراو لەو ناوچەیەدا بریتییە لە 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، و نابێت شۆفێر لەم خێراییە زیاتر بڕوات.
هێمای بازنەی سپی بە هێڵی ڕەشی لێژەوە بە دەوری ژمارە 50 دا
واتاکەی ئەوەیە هێمای کۆتایی هاتنی سنووردارکردنی خێراییە (نهاية تحديد السرعة). واتە ئەو سنووردارکردنەی پێشتر (کە 50 بوو) کۆتایی هات و لێرە بە دواوە ئەو خێراییە زۆرە نامێنێت، و دەتوانیت بە خێراییەکی ئاسایی بەپێی ڕێنماییە گشتییەکانی ئەو ڕێگەیە درێژە بە لێخوڕین بدەیت.
ئەمەش ڕوونکراوەتەوە؛ جیاوازییە سەرەکییەکەی هێمای یەکەم (سوورەکە) سنوور دەستپێدەکات و خێراییەکەت قەدەغە دەکات لەوەی لە 50 تێپەڕێت، بەڵام هێمای دووەم (هێڵەڕەشەکە) سنوورەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و کۆتایی بەو خێراییر دێنێت کە لەو ناوچەیەدا هەبوو.


































































