مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە 1ـى ئەیلوولی 2026، سەلمان حەسناوی، بەڕێوەبەری كاروباری عەشایری لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند “لەم دوایانەدا هەوڵەكانمان چڕتر كردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی سیمینار و كۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ شێخەكانی هۆزەكان بۆ پشتیوانی لە هەوڵەكانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كەسانی گەندەڵ و ڕێگریكردن لە ئیدیعای عەشایری دژی ئەو كەسانەی كە تاوانباری گەندەڵییان سەلمێنراوە.”
حەسناوی پشتگیری و پشتیوانی سەرجەم عەشایرەكانی عێراقی بۆ هەڵمەتی دژە گەندەڵی حكومەت پشتڕاست كردەوە ڕایگەیاند “هۆزەكان نیازی خۆیان بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو كەسانە ڕاگەیاندووە كە بە تۆمەتی گەندەڵی سەلمێنراون.”
جەختی لەوەشكردەوە كە سەركردە عەشایرییەكان ڕۆڵێكی چارەنووسسازیان لەم بوارەدا بینیوە بە پێشكەشكردنی پشتیوانی كۆمەڵایەتی بۆ هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .


































































