مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئەمەریكا ڕایگەیاند “بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەمهێنان و خێراكردنی گەیاندنی پێكهاتە سەرەكییەكانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەكی تاد و پەتریۆیت، ڕێككەوتنی نوێی لەگەڵ سێ كۆمپانیا واژۆ كردووە.”
ئەم هەنگاوە بەشێكە لە زنجیرە ڕێككەوتنێكی پێنتاگۆن لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرگری، بۆ چارەسەركردنی كەمبوونەوەی هەندێك چەكی پێشكەوتوو و زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی ناوخۆی ئەمەریكا.
پێنتاگۆن ئاشكرای دەكات كە ئەو ڕێككەوتنانە بۆ ماوەی حەوت ساڵن و پەیوەندییان بە پێكهاتەكانی سیستەمی تاد و مووشەكە بەرگرییەكانی پاتریۆت هەیە.
كۆمپانیای جەنەراڵ داینامكیش یەكێك لەو كۆمپانیایانەی سوپای ئەمەریكا ڕێككەوتنی لەگەڵ كردووە ڕایدەگەیەنێت “ئەم ڕێككەوتنە بەشێكە لە هەوڵەكانی وەزارەتی جەنگی ئەمەریكا بۆ زیادكردنی خێرای توانای بەرهەمهێنانی سیستەمە گرنگەكانی بەرگری یەكگرتووی ئاسمانی و مووشەكی.”


































































