زاری كرمانجی
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دروست كردنی قوتابخانەی نوێ، رایگەیاند:” ئەمساڵ 32 باڵەخانەی نوێی قوتابخانە بۆ ئەمساڵ ئامادەكراون، كە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشبون هەشت لە سلێمانی، شەش بۆ هەشت لە هەولێر، هەشت لە دهۆك، ئەوانی دیكە لە ئیدارە سەربەخۆكان دروست دەكرێت .
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گووتی:”جیاوازیان لەنێوان قوتابخانە تایبەت و حكومییەكان نەكردوە و ساڵی رابردو هەشت ملیۆن لیتر بەسەر قوتابخانەكاندا دابەشكراوە و متمانەی زۆری بە كەرتی پەروەردەی حكومی هەیە و منداڵەكەی لە قوتابخانەی حكومی دەخوێنێت.
لەبارەی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ ئەمساڵ، وەزیری پەروەردە گووتی:” نوسراوی فەرمیمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردوە بۆ دابینكردنی نەوت، هەروەها رەزامەندی وەرگیراوە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی تری ئەو باڵەخانە نوێیانە”.
ئالان حەمەسەعید، ئەوەشی خستەڕوو:” یەكێك لە كارەكانیان لە ئەمساڵدا چاپكردنی كتێبی نوێ بوە كە نزیكەی 20 ملیۆن كتێب چاپ كراون، تاوەكو ئێستا 90%ی كتێبەكان گەیشتونەتە كۆگاكانی شار و شارۆچكەكان، ئەگەر بارودۆخەكە رێگر نەبێت، لە چەند رۆژی داهاتودا 99%ی كتێبەكان دەگەنە هەرێمی كوردستان”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، 264 كۆنتێنەری كەلوپەل گەیشتونەتە پەروەردەی شارۆچكەكان و پڕۆسەی چاككردنەوەی هەزاران مێزی قوتابخانەكانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكان بەردەوامە”.


































































