شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
له ڕۆژانی کۆتایی ئهم مانگه هەزاران کەس بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قژسوور کرد لە شاری تیلبۆرگ لە باشووری هۆڵەندا.
قژ سوورەکان نزیکەی لەسەدا ١ بۆ ٢ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن و لە نێو ئەو کەسانەی کە بە ڕەچەڵەک باکووری ئەوروپا یان باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپان، ئەو ڕێژەیە بۆ ٢ بۆ ٦ لەسەد بەرز دەبێتەوە.
زیاتر لە 10 هەزار کەس لە زیاتر لە شەش وڵاتەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە کە سێ ڕۆژە، بە گوتەی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، هەروەها بەشدارییان لە بەرنامەکانی وێنەگرتن و وۆرک شۆپدا کردووە.
چالاکییەکە بە وێنەیەکی گروپی کۆتایی دێت. لە ساڵی ٢٠١٣دا وێنەیەکی هەزار و ٦٧٢ قژسوور، ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی گینس تۆمارکرد کە زۆرترین کۆبوونەوەی ئەو کەسانەیان هەبوو کە قژیان سووری سروشتییە.


































































