شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
لە ڕۆژانی كۆتایی ئەم مانگە هەزاران كەس بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قژسوور كرد لە شاری تیلبۆرگی باشووری هۆڵەندا.
قژ سوورەكان نزیكەی لەسەدا ١ بۆ ٢ی دانیشتوانی جیهان پێكدەهێنن و لە نێو ئەو كەسانەی كە بە ڕەچەڵەك باكووری ئەوروپا یان باكووری ڕۆژئاوای ئەوروپان، ئەو ڕێژەیە بۆ ٢ بۆ ٦ لەسەد بەرز دەبێتەوە.
زیاتر لە 10 هەزار كەس لە زیاتر لە شەش وڵاتەوە بەشدارییان لە فێستیڤاڵەكەدا كردووە كە سێ ڕۆژە، بە گوتەی ڕێكخەرانی فێستیڤاڵەكە، بەشداربووان بەشدارییان لە بەرنامەكانی وێنەگرتن و وۆرك شۆپدا كردووە.
هەروەها چالاكییەكە بە وێنەیەكی گروپی كۆتایی دێت. لە ساڵی ٢٠١٣دا وێنەیەكی هەزار و ٦٧٢ قژسوور، ژمارەیەكی پێوانەیی جیهانی گینس تۆماركرد كە زۆرترین كۆبوونەوەی ئەو كەسانەیان هەبوو كە قژیان سووری سروشتییە.


































































