ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
شەست و سێهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی دیمەشق لە ڕێگەی کۆشکێکی تایبەت بە میرات و کولتووری کوردیەوە بەڕێوەچوو، ئەمەش یەکەمین پێشانگایە لە مێژووی زیاتر لە شەش دەیە لەمەوبەر.
بەپێی ماڵپەڕی : Shafaq ئەو کۆشکە لایەنە هەمەچەشنەکانی میراتی کورد پیشان دەدات، لەوانە کەلوپەلی مس، ئامێری مۆسیقا، جلوبەرگی نەریتی کوردی، و کۆمەڵێک قوماشی دەست، بە ئامانجی خستنەڕوو و پیشاندانی فەرهەنگ و میراتی کوردی بۆ سەردانکەرانی پیشانگاکە.
بەڕێوەبەری کۆشکی کوردی، محەمەد سلێمان؛ بەشداریکردنەکە گرنگییەکی سیمبولی هەیە، بەپێی ئەوەی یەکەمجارە پێکهاتەی کورد لە پێشانگای نێودەوڵەتی دیمەشقدا نوێنەرایەتی دەکرێت لە مێژووی 63 ساڵەیدا. بوونی میراتی کورد لە پێشانگاکەدا دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ ناساندنی کولتوور و ناسنامەی کورد لە چوارچێوەی بەرفراوانی سوریادا.
هەروەها لە کۆشکەکەدا نمایشی سەمای کوردی دابکێ لەلایەن تیپی وێڵاتەوە پێشکەشکرا، کە لەلایەن سەردانکەرانەوە چەپڵەی جۆش و خرۆشیان لێدا، کلتوور و فەرهەنگی کوری زیاتر ناسرا بەو کەسانی سەردانی شوێنەکەیان کردووە.
ئەم بەشداریە گەیاندنی پەیامێکە بە سوورییەکان و سەردانیکەرانی پێشانگاکە کە کورد پێکهاتەیەکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی سوریایە، هەروەها بۆ کردنەوەی فەزایەک بۆ ناساندنی کولتوور و ناسنامە و میراتی خۆیان.


































































