دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    سەرۆک بارزانی: پێویستە هەموو لایەک وانە لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن

    چین و توێژەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داواكاریان هەیە

    حکوومەت یەک ملیار دینار بۆ گوندێکی دەڤەری برادۆست تەرخان کرد 

    لە فەرەنساوە دروست دەکرێن و له قەسرێ دەبەسترێن

  • عێراقی
    زیاتر لە ٨٠٠ تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردن رەتکراونەتەوە

    سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئاگاداری ئەم بابەتە نەبووە

    عێراق بە فەرمی حیزبوڵا و حووسییەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە

    میسال ئالوسی: سەپاندنی سیاسەتێکی دیاریکراو بەسەر هەرێمی کوردستاندا دەمێکە شکستی هێناوە

  • جیهانى
    “ئۆكڕانیا ده‌ستبه‌رداری هیچ به‌شێك له‌ خاكه‌كه‌ی بێت”

    تۆم باراک: تاران ناتوانێت ترەمپ ڕابکێشێت بۆ دانوستانێکی بێ ئەنجام

    لە توركیا؛ دەستگیركردنی ئەكتەر و ڕاگەیاندنكاران بەردەوامی هەیە

    سێبەری جەنگ بەسەر لوبنانەوە

    سێبەری جەنگ بەسەر لوبنانەوە

  • وتار
    شیكردنەوەی یاسایی تاوانی سووكایەتیكردن بە گۆڕستانەكان لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقیدا

    هەولێری پایتەخت ناوەندێكی ستراتیژی و متمانەپێكراو لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا

    کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە جیهان لە کوردستان و پەیامە هەرێمییەکان و گۆڕانکارییەکان لە هاوسەنگی هێزدا

    دەركەوتە و كاریگەرییەكانی هێرشە موشەكییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر

    شیكاریێك بۆ هۆنراوەكەی سەرۆك بارزانی

    شیكاریێك بۆ هۆنراوەكەی سەرۆك بارزانی

    تێكەڵبوونی ئەدەب و سیاسەت لە سەمپۆزیۆمی مەلای جزیریدا

  • ڕاپۆرت
    ‎ئیسلام و گۆڕانكاریی كلتووری : هاوكێشەی نێوان “دەق” و “واقیع”

    ‎ سەردەمی هێلینستی

    ‎ سەردەمی هێلینستی

    ڕۆڵی ئەمریكا لە بنیاتنانەوەی جیهان دوای جەنگی یەكەمی جیهانی؛ دیدگای ویلسۆنی و پاشەكشە و گۆشەگیری

    سعودیه‌ “یاریگای ئاسمان” دروست ده‌كات

    سعودیه‌ “یاریگای ئاسمان” دروست ده‌كات

    شارە نهێنیەكەی بیابان؛ مێژووی خەلافەتێكی گۆڕی

    وشكه‌ساڵی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک و ئابوری عێراق دروست ده‌كات

  • دیمانە
    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    مەسرور بارزانی: كوردستان لەسەر ڕێگەیەكی ڕاستە و بەرەو پێشەوە دەچێت و هیچ كەسێك ناتوانێت ڕامان بگرێت

    بەرپرسی لقی 10ـی پارتی لە سۆران: پارتی حزبێکە بەرپرسیارەتی ھەڵدەگرێت

    محەممەد شوکری: لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 700 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە

  • ئابوورى
    ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

    نرخی زێر رووی لە دابەزینە

    دانە غاز: بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر گەڕایەوە ئاستی پێشووی

    بەرهەم هێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر گەیشتە ئاستی ئاسایی

  • وەرزشی
    هانزی فڵیك: زۆر سەرسامم بە لامین یامال

    هانزی فڵیك: زۆر سەرسامم بە لامین یامال

    5 ئاماژەی بارسێلۆنا وادەكات ریال مەدرید بتۆقێت

    وردەكاری لەبارەی شایستە داراییەكانی ناوبژیوانان ئاشكرا دەبێت

    ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی ریال مەدرید كێشەی تێدایە؟

  • تەندروستى
    بەشێك لە کێشەی تەندروستی منداڵان پەیوەندی بە موبایلەوە هەیە

    تاتۆ بە ڕێژەی 29% مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەكات

    هۆكارەكانی تووشبوون بە قەبزی

    هۆكارەكانی تووشبوون بە قەبزی

    52 تووشبووی تالاسیمیا و بەخشەران ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    لە ماوەی ساڵێكدا 530 ئافرەت كوژراون

    وەزیری ناوخۆ: توندوتیژی دیجیتاڵی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا جێگەی نابێتەوە

    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە

    ڕۆڵی ئافرەت و پێگەی بە هێزی لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا

  • هەمەڕەنگ
    له‌ سنووری ڕواندز زیاتر له‌ دوو هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می هه‌نار هه‌بووه‌

    نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

    نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە

    فێستیڤاڵی ئاکامەکانی فێربوونی بابەتی پیشەسازی خوراک و مایکروبایۆلۆجی لە زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

    به کێ دەوترێت خاوەن پێداویستی تایبەت

    به کێ دەوترێت خاوەن پێداویستی تایبەت

  • هەفتەنامە
    نرخی دراوەكان گۆڕانكاری بەسەرداهات

    نرخی دراوەكان گۆڕانكاری بەسەرداهات

    لە سۆران بۆ دابەشكردنی بەشە نەوتی هاووڵاتییان شێوازێكی نوێ‌ دەگیرێتەبەر

    میلیشاكانی سەربە ئێران 17% كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە

    سوودەكانی سركەی ترێ

    سوودەكانی سركەی ترێ

No Result
View All Result

Home وتار

جەنگ و دیپلۆماسییەتی دۆلار

3 ساڵ له‌مه‌وپێش
جەنگ و دیپلۆماسییەتی دۆلار
23
VIEWS
Share on Twitter

ڕۆندک فارس عەبدوڵا

هەر زوو، دوای دەستپێكردنی چــڕ و پڕی، جەنگی ڕووسیا ــ ئۆكراینیا، لە نێوەندەكانی هزروەندی و شرۆڤەسازی میدیاییــدا، بە ترسی ورووژێنەرەوە، باس لە ئــەگــەرەكانـی سەرهەڵدانی جەنگی نوێی جیهانــی كـــرا! لێ ئەوەی جێگــای پرسیاری لۆژیكییــە ئەوەیــە كە ئایــا، بەڕاستــی پلانی ستراتیــژیی بــۆ ئەو جەنگە مەزن و نوێیە دانراوە؟ بەرژەنگ (نیشانــە تایبــەتیــــەكانی) سەرهەڵدانی ئەو جەنگە چۆنـن و لە كوێ دەستیان پێكردووە؟ ئایا ئامانجــەكان لە پشت سەرهەڵدانی ئەو جەنگە چیــن؟ بۆچی دەبێت ئـەو جەنگــە ڕووبدات؟
پێش ئەوەی ئەگەرەكانی سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانی بخەینەڕوو، گرنگە درك بە ژینگەی جیاوازی ململانێی زلهێزەكانی مەیدانی كێبركێی بازاڕەكانی جیهانی بكەین. بە واتایەكی تر، گرنگە كە درك بەو قوڵاییــە بكرێت كە جەنگی یەكەم و دووەمی جیهانی هەروەها جەنگی ساردیش، وێڕای كارەساتباریە خوێناوییەكانیان، لێ لە پشت پەردەدا، ئەوانـــە جەنگی ڕاستەقینــەی ئابووریــی بوون.

بە جۆرێك كـــە:

ــ نێوەڕۆكی یەك لە هۆكارە بنەڕەتییەكانی یەكەم جەنگی جیهانی، كە بە جەنگی ( نەوت و خوێن) ناسراوە، ڕێگریكردن بوو لە هێڵی بەرلین ــ بەغدا. واتە ڕێگریكردن لە ڕێكەوتنی نێوان ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریی عوسمانی، وەك ڕوونــە، لە ئاكامی ئەو جەنگـەدا كۆتایی بــە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هـــات.
ــ لە هۆكارە هەرە سەرەكییــەكانــی سەرهەڵدانی جەنگی دووەمی جیهانیش، كە بە جەنگی (كشانەوە و خامۆش بوونـی بەشێك لە وڵاتان) ناسراوە، ڕێگیركردن بوو لە دەستگەیشتنی ئەڵمانیا بە نەوت و وزەی ڕووسیا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست! ئەنجام، ئەمریكا ئەو جەنگەی بە دەرفەت زانی بۆ بوون بە خاوەنی ڕێژەی ٪١٠ ی وزەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هاوكات كۆمپانیا ئەمریكییەكان بوون بە دابینكەری سەرەكی چەكە قورسەكانی ئەو جەنگە.
ــ فاكتەری سەرەكی و بزووێنــەر لە جەنگی سارد، كە بە جەنگی كێبڕكێ بۆ میراتگریی ئەورووپای لەتكراو ناسراوە، ڕكاربەریــی چەند دەیەی نێوان سیستەم و قوتابخانە ئابووریەكانی (سۆسیالیستی و سەرمایەداری بوو). بە واتەیكی تر، ئەو جەنگە لە روانگەی ئەمریكیەكانەوە سەپاندنی هەژموونی دۆلار بوو بەرامبەر بە كۆنترۆڵكردنی نەوتی وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات! ئەم ئامانجە بە وردی لە پلانی مارشاڵ بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئەورووپای لەتكراو بەدی دەكرێت. ئەوكات هەوڵەكانی ئەمریكا، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دۆلار بوو لە بەرانبەر دراوی ئیسترلینی بەریتانی.
لە نزیكبوونەوەی لێكۆڵیــارانـە و ئاشنابوونـی وردەكارانە و ئەكادیمیارانەی درووستتـر لە خواستە قووڵ و ستـراتیـژییــەكانــی زلهێزانـی سیاسـیی، لە سەرهەڵدانی ئەو جەنگە خوێناویــانـەی سەدەی ڕابووردوو، هاوكات، بە هەندوەرگـرتن لە پرانسیپی (پێش ڕووداو كەوتن نەك دوای ڕوودا كەوتن) لە پرۆژەی ئاشنابوون بە ئاراستـەی بەرژەوەندیخوازیی زلهێزەكان، دەكرێت كــە، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی پشت جەنگی ڕووسیا ــ ئۆكرانیای ساڵی ٢٠٢٢، كە بە قۆناغی یەكەمی جەنگی سێیەمی جیهانی ناوزەند دەكرێــت، بــە جەنگی دیپلۆماسیەتی دۆلار بناسێــــنین !

جەنگەكە چۆن دەستیپێكرد؟؟

هزروەند و شرۆڤەكارانی سیستەمی سیاسیی جیهانی، ڕێگرییەكانی ئەمریكا لە پرۆژەی نۆرد ستێرم ٢، بۆ گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ بازاڕەكانی ئەمریكا، بە سەرەداو و بەرژەنگی سەرەكی سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهانی دادەنێــن. بـەو بـەهانـەیــەی كە ئامانجی ئەمریكا لەو سیاسەتەیــدا، ڕێگریكردنە لە دەوڵەمەندبوونی هاوپەیمانی ناتۆ بە بازرگانی وەبەرهێنــانەكان لەگەڵ چیــین و ڕووسیا.
بەڵام لـە شەنوكەوی هـزروەنــد و شرۆڤەكارانی نێو مەیدان و بازارە ئابوورییـەكانی جیهاندا، مێتۆدەكانی ڕامان لە سەرهەڵدانـی تەنگــژە و، شرۆڤەكردنی دۆخـی نوێی جەنگ لەو سەردەمی ئێتستادا جودان. چونكە ژینگەی ئێستای ڕكابەرییــەكان، ژینگـەی سەردەمی پێكدادانی سیستەمی

ئابوورییە لە نێوان (پیشەسازی سۆسیالیستی) و (سەرمایەداری ــ دارایی نیولیبێـراڵ). واتە پێكدادانی، بەردەوامی، سیستەمی ئابووری چیـن لەگەڵ سیستەمی ئابووری ئەمریكا، بە تـــەریبی لەگەڵ كاریگــەرییــەكانی (بوونـــی) دوو جەمسەری زلهێزی تری كاریگــەر كە ڕووسیا و ئەوروپان.
لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە چیین، هەنگاو هەنگاو، بەڵام هەمیشە لە هەنگاوی بچووكترەوە بۆ هەنگاوی زەبەلاحتر، وەك ڕكابەرێكی سەرەكی بـۆ ئابووری جیهان و بۆ خودی ئەمریكا خۆی ناوەزند كرد و، بە چەكـی (بازرگانییــەكی پیشەسازیــی زۆر بەرفراوانەوە)، بوو بە (تیــرۆری) بازرگانی لەبەردەم خواستە فراوانخوایـیەكانی ئەمریكا!
لەگــەڵ پەلكێشانــی چییــندا، پیشەسازی سۆسیالیستی، بوو بە ڕكابەری سەرەكی سیستەمی ئابووری ئازاد، كە لە دوای جەنگی یەكـەمی جیهانییــەوە، باڵی بەسەر بازاڕەكاندا كێشابوو. ئەم هەژموونــە بەرفراوانەی وڵاتی چییــن بووە هۆی ئەوەی كە دەستەڵاتی زلهێزی پیشەسازی لە ئەمریكییــەكان بسەنــدرێتەوە و چیینیـــەكان باڵادەست بكات، ئەنجام، ڤێرژنی نوێی جەنگ بوو بە واقیع، واتە جەنگی سارد٢ بهێتــە ئاراوە.
سەرهەڵدانی جەنگی سارد٢، دەرگایەكی فراوان بۆ جەنگێكی تازەی جیهانی دەخاتە سەر پشت. لەم داتایــەوە، دەكرێت كــە جەنگی ڕووسیا ــ ئۆكراینیا بە بزوێنـەری یەكێك لە فاكتەرە سەرەكییەكانی جەنگی سێیەمی جیهان شرۆڤە بكرێت.

ستراتیژی ئەمریكا، ڕوونــە و، بریتییە لە دوورخستنەوەی هاوپەیمانە ئابوورییەكانی چییــن لەو جەمسەربەندییە، لەوانە (ڕووسیا، ئاسیای ناوەڕاست، باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا). دەستپێكـردنـی ئەو جەنگە لە رووسیاوە، دەگەڕیتەوە بۆ پێگە و جێۆگرافیای ڕووسیای سەردەمی پووتین بە ئامانجی، دابڕاندنــی لە چییــن و لە ناوچەی یۆرۆ (یەكێتی ئەورووپا). بێ‌ گومان، سەرەتا و بەتایبەت، لە رێگــای سەپاندنی زنجیرە سزایــەكی توند و كوشندەوە، دژی رووسیا، بە ئامانجی ڕیگریكردن لە وڵاتانی ناتۆ بۆ بازرگانیكردن لەگەڵ ڕووسیا.

خۆ دەكرێت ئەو پرسیارە بوروژێندرێت، كە ئاخۆ بۆچی ئەمریكا دەرگای ئەو جەنگەی لە ئۆكراینیا كردەوە نەك لــە عێراق، ئێران یاخود ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا؟

وەڵامی پوخت، لە هەموو ڕوویــەكەوە لەباریـــی ئۆكراینیا بوو، كە لە ساڵــی 2014ەوە، نغـرۆی جەنگێكی هەشت ساڵـەی نێوخۆیــی بووبوو، لەنێوان ئۆكراینۆفــۆنــە نزیكەكان لە ناتــۆ و یەكێتی ئەوروپا و، ڕووسۆفۆنـــە هەمیشە نزیكــەكان لە مۆسكــۆ. بــێ‌ گومان، مایــەی سەرسامیی نیــە كە ئەمریكا، لەو دۆخـە نوێیـــەدا، فاكتــەری وروژاندنــی فرە ڕەهەندانــەی تەنگــژەكـە بێت و، پشتیوانی لـە بەرەی نەیــاری ڕووسیــا بكات.
ڕووسیا، هــەرچــەندە كە ماوەیەكی زۆر، خۆی لە وەڵامدانەوەی ڕاستـەوخــۆی هێــرشەكانی سەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئۆكـراینیا (دۆنێتسك و لوهانسكـی ڕووسۆفـۆن) بەدوور گرت، بەڵام ژینگـەی دوای بڕیاری سەربەخۆیی (سیاســیی ــ كارگێـڕیی ــ جێـۆگرافـی) ئەو دوو هەرێمــە، دەرگایەكانی بیانووی هەستیاری بۆ سزای ڕۆژئاواییەكان كردەوە و، لەوێــوە رووسیای، بە جــۆرێــك لە ناچــاریــی ستــراتیــژییــەوە، ڕاپێچكرد بۆ بەرپاركردنــی جەنگـێكی وەك جــەنگ ڕانــەگـەیـەندراو دژی ئۆكرانیا! ئەمریكا و بەشیكی زۆری ئەورووپیەكان (كە تۆقــاندنــی گەلانـی خۆیانیـــان كـرد بە چــەكێكی كۆمیونیكەیشنی كاریگــەر) سزای ئابوورییان خستە سەر ڕووسیا. ئەنجام مەترسی كەوتە سەر كڕینی وزە و دانەوێڵەی ڕووسیا. بەمە ئەمریكا دەرگا بازرگانیەكانی وزە و دانەوێڵــە، هەروەها دەروازەی بازرگانی چەكیشــی بەڕووی ئەورووپییـــەكاندا كردەوە، بــێ‌ شك، تێكــڕای ئەو مانـۆڕانـــەی واشینتـۆن، لــەپێناو ڕاگرتنی سـەنگ و هاوسەنگی بەهای دۆلاردا!

بۆچـی دیپلۆماسیەتی دۆلار!!؟؟

یان دەتوانین بڵێن ئەوەی لە ئۆكراینیا ڕوودەدات چ پێوەندییــەكی بە بەها و ئاستـی هاوسەنگی دۆلارەوە هەیە؟
پێش بەرپابوونــی بەرفراوانانەی جەنگی ڕووسیا ــ ئۆكراینیا، بازرگانی وڵاتانی ئەورووپا بەتایبەت (ئەڵمانیا و فەرنسا) لەگەڵ چییــن و ڕووسیا لە ئاستێكی بەرزدا بوو، ئەمەیش بووبووە هۆی ئەوە وڵاتانی ئەورووپا بۆ بەدەستخستنی دراوی بیانی، پشت بەو پارەیــەی ڕووسیا و چییــن ببەستــن، بۆ ئەوەی بتوانن پارەی كاڵا هاوردەكراوەكانیـــان دابین بكەن. پرۆژەی نۆرد ستێرم ٢، ئەو ئاستەی بازرگانی دەگەیاندە لووتكە. بەبێ‌ لەیادكردنـی هەڵكشانـی ئاستی بازرگانی پیشەسازی ئۆتۆمۆبێلی ئەڵمانیا و فەرەنسای لەگەڵ رووسیا، كە ڕێژەیەكی پێوانەیی تۆماركرد، بەڵام لە دوای دەستپێكردنی جەنگــەكە ئەو پێوەندییــە بازرگانیـــیە پەكخـرا.
لە داتا ستراتیژییــەكاندا هاتبوو كە، جەنگی ڕووسیا ــ ئۆكراینیا سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر سێكتەرە جیاوازەكانی نێو بازارەكانی رووسیای لێدەكەوێـتــــەوە. بەمە، بێ‌ شك، ئەورووپا ناچار دەبێت كە بۆ پڕكردنــــەوەی خواستە ئاڵۆزەكانی بازاڕ، ڕوو بكاتە ئەلتـەرناتیـڤی دی، بۆ فەراهەمكردنی وزە و دانەوێڵە. سەپاندنی سزاكان، هەروەها، دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسی لەسەر سنووری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و، كڕینی چەكی زیاتری كۆمپانیا ئەمریكییەكان. بەبێ‌ فەرامۆشكردنی پرسی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و كاڵا و خۆراكــەكان، كە لە دەرەنجامدا، دەبنە هۆی هەڵئاوسانی ئابووریـی ناوچەی یۆرۆ و، بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیــكیش، دەبنە هۆكاری دابەزینی بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار.
بەو پێیـــەی كە وڵاتانی ئەورووپا، بە گوێرەی یاسا، بۆیــان هەیە كە تەنهـــا بە ڕێژەی %3ی داهاتی نێوخۆیی بە یۆرۆ، ئالۆگۆر و مامەڵە بكەن، كەواتە، بەهۆی وەستانی بازرگانی نێوان ئەورووپا و ڕووسیا، تووشی گرفتی كەمی یەدەگی بیانی دەبنــەوە.
ئەی ئەورووپا چۆن توانای پڕكردنەوەی ئەو گاپەی دەبێت، بێگومان نایبێت؟

ئەی چار چیە؟

پێش ئەوەی بە دوای وەڵامی ئەو پرسیاردا بگەرێــیـن، دەبێت لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا تێبگەین. تێگەیشتن لە سیاسەتی ئەمریكا بە مانای ئاشنابوون بە سیاسەتی دیمۆكرات و كۆمارییــەكان نایەت، بەڵكــە سێ بنەمای سەرەكی هەن كە سیاسەتی ئەمریكـا شرۆڤە دەكەن، ئەوانیش:

  • پیشەسازی چەك
  • وەبەرهێنانی وزە و كانزا گرانبەهاكان
  • سیستەمی بانكی و خانووبـــەرە
    ئەم سێ بنەما ئابوورییـــە ئەمریكا و سیاسەتــەكانی بەڕێوەدەبـــەن، تا ئاستێك كە سینات و كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا، بۆ هەر جوڵەیەكـی سیاســیی، پشت بەم سێ كۆڵـــەكە دەبەستــن. لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و پرۆسەی لۆبیكردنـــدا، بە ڕوونـــیی زیاترەوە، درك بەو ڕاستیە دەكرێت.
    كەواتە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا، بە شێوەی سیستــەماتیـكی، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و كاڵا و، هەڵئاوسانێكی دژوار. لێ ئەو هاوكیشەیە بەشێوەیەكی قوڵتــر، كار دەكاتە سەر ئەو وڵاتانەی جیهان كە بەشێوەیــەكی زۆر، پشت ئەستوورن بەهاوردەكردنی نەوت و دانەوێڵە. واتە ئەمریکا جگە لەوەی بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار لاواز دەکات، هاوکات، وڵاتانی تری جیهانیش ناچار دەکات، کرونوش بۆ دۆلار و بەهاکەی ببەن لە پێناو پاراستنی ئابووری وڵاتاکەنیان.

ئەنجام:

  • وڵاتانی ناتۆ و ئەورووپاییـــەكان ناچارن چەكی زیاتر بكڕن و، بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی وزەی رووسیا، پشت بە هاوردەكردنی وزەی ئەمریكا ببەستن، ئەمەیش بێگومان پێویستی بە ژێرخانێكی فراوانی كێشانی (بۆریە هێڵی) تازە دەبێت لە نێوان سنوورەكانی ئەمریكا و ئەورووپاییەكان. بۆ ئەمە پرۆژەی وزەی هاوردەكردنی (سێ دەریایی) بە سەرپەرشتی ئەمریكا و بەریتـــانیا لە پێناو ئەو ئامانجەیە، بەڵام ئەو پرۆژە هەم كاتی زۆری دەوێت، هەم بۆ دروستكردنی هێڵەكان، وڵاتانی ئەورووپا، پێویستیان بە هاوردەكردنی كەلوپەل و پیشەسازی ئەمریكییــەكان دەبێت. جگە لەوەیش، لە ئێستادا بە هۆی باڵا دەستی ڕووسیا بۆ هەرێمی کالینینگراد، ئەو پڕۆژەیە ئەگەری لەتبوون و دواکەوتنی بەهێزە، بە تایبەت دوای ئەوەی کە سوید و فینلەدا داوای بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ دووپاتکردەوە
  • ئەو وڵاتانـەی كە پشت بە هاوردەكردنی دانەوێڵــە و وزە دەبەستن و، بە هۆی بەزربوونەوەی نرخەكان، تووشی گرفتی كورتهێنانی بوودجە دەبنەوە، ناچار دەكرێن یان بە برسێتی بـمێننەوە، یان كارەبا و وزە بەكارنەهێـــنن یانیش داوای قەرزی نێـودەوڵتی بكەن. لە هەمان كاتدا بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی سوو (سوود)ی دانـــەوەی قەرزەكانیش بەرزببنەوە و، ناچاربكرێــن داوای قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی بكەن. ئەو وڵاتــانەی كـــە بە ناچاریــی، دەشێت ئەو دۆخـە ببیــن، زیاتـــر وڵاتانــی باكووری ئەفریقیا، ئەمریكای لاتین و وڵاتانی ئاسیان.
  • ئەورووپاییـــەكانیش، بۆ پڕكردنەوەی گاپی دراوی بیانی (دۆلار)، لە ڕێگەی پێوەندی دیپلۆماسیەوە، قەبارەی ئالوگۆری بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە زێدە تر دەکات کە قەرز لە بانكی نێودەوڵەتی وەردەگرن، بۆ ئەوەی بتوانێت هیچ نەبێت بەهای دراوەکەی (یۆرۆ) لە داڕمانی دژوار بپارێزێت.
  • ئەو وڵاتانەی كە قەرزی نێــودەوڵەتی وەردەگرن، بە یاسا و مەرج ناچــار دەكرێن كە ئاڵۆگۆری بازرگانی لەگەڵ ڕووسیا و چییــن ڕابگــرن، بۆ ئەوەی ئــەو دوانــە، نەبن بە خاوەنی دراوی زیاتـری بیانی. بە واتایـەكی گشتگیرتـر، ناچاركردنـی وڵاتــانــە، بە لاوازكردنی پێوەندییـــەكانیان لەگەڵ پەكیین و مۆسكۆ.

بەڵام جەنگی دیپلۆماسیەتی دۆلار پێناچێت جەنگێکی خاوەن یەک ئاراستە بێت. چونكە بڕیاری كڕینی گازی ڕووسیا بە ڕۆبل بۆ سزادانی ئەورووپایە لەدەست نەكەوتنی دروای بیانی (دۆلار) و، ڕازینـــەبوونی هیندستان بە سزادانی رووسیا و قەدەغەنــــەكردنی هاوردەكردنی وزەی ڕووسیا، خەونی ئەمریكیەكان و ئاواتی ئەورووپیەكانی خستۆتە بەردەم مەترسی بەدینـــەهاتنـــەوە. هاوکات گرفتی هەڵکشانی نرخی کاڵایەکان لە بازاڕەکانی ئەورووپا و بەرگەنەگرتنی خەڵکی ئەو وڵاتانە لە قەیرانی نرخەکان، ئەو جەنگە دیپلۆماسیە دەخاتە بەر سەنگی مەحەکەوە، بۆیە ئەگەری سەرهەڵدانی هاوکێشەی تازەی سیستەمی جیهانی، دۆخەکە ڕووبەڕووی خوێندنەوەی تر دەکات.
ئەمەیش دەبێتە هۆی ئەوەی چییـن و ڕووسیا پشت بكەنە سیستەمی لێبرالی ڕۆژئاوایی و، هەوڵ بۆ دروستكردن و بونیاتنانی سیستەمێكی تازەی ئابووری جیهانی بدەن! بۆیە مەیدانی جەنگی ئابووریی ئەم جارە جوداترە لە جەنگە ئابوورییـــەكانی سەدەكانی پێشوو!!
جەنگی دیپلۆماسیەتی دۆلار لەم ساتەی ئێستادا، وردتر و ڕووبەڕووی ئەو پرسیارانەمان دەکاتەوە کە سەروداوی ڕۆژەڤن، لەوانە:

  • دووبارە هەوڵدانی ئەمریکا بۆ سەرگرتنی پرۆژەی ناتۆی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەیش دوای بەستنی لووتکەیەکەی گرنگ لە سعوودیە ( مانگی تەمووزی داهاتوو) بە ئامادەبوونی جۆو بایدن، بەشێکی گرنگی وڵاتە عەرەبیەکان.
  • کۆبوونەوەکانی تایبەت بە لووتکەی BRICS ی نێوان (بەرازیل،ڕووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقیا).
  • کۆبوونەوەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و لێکەوتەکانی.
  • دووبارە ناوهێنانی پڕۆژەی هاوشێوەی پڕۆژەی ماڕشال لە لایەن ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ یارمەتیدانی ئۆکڕانیا، پرسی دیپلۆماسیەتی دۆلار گرنگتر وکاریگەرتر دەکەن .
    لێ بزانین دەرگای سەرهەڵدانی جەنگە تازەکە، لە کامجوگرافیای جیهان زێدەتر واڵا دەبێت!!!!!!

rondik

Previous Post

چاودێرێكی سیاسی: لەمساڵدا هەرێمی كوردستان پێشوەچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیووە

Next Post

زیاتر لە 500 خێزانی ئاوارە لە ئیدارەی سۆرانن

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

كانونی دووه‌م 2, 2024
لە ئیدارەی سۆران سەرووی هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن

تشرینی یه‌كه‌م 26, 2022
زێدان برادۆستی: ماوەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ بۆ ساڵێک درێژ دەکرێتەوە

بەرپرسی لقەكانی ئیدارەی سۆران دەگۆڕدرێن

كانونی دووه‌م 22, 2023
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
سەرۆک بارزانی: پێویستە هەموو لایەک وانە لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن

سەرۆک بارزانی: پێویستە هەموو لایەک وانە لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرن

كانونی یه‌كه‌م 6, 2025
له‌ سنووری ڕواندز زیاتر له‌ دوو هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می هه‌نار هه‌بووه‌

له‌ سنووری ڕواندز زیاتر له‌ دوو هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌می هه‌نار هه‌بووه‌

كانونی یه‌كه‌م 6, 2025
شیكردنەوەی یاسایی تاوانی سووكایەتیكردن بە گۆڕستانەكان لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقیدا

شیكردنەوەی یاسایی تاوانی سووكایەتیكردن بە گۆڕستانەكان لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقیدا

كانونی یه‌كه‌م 6, 2025
“ئۆكڕانیا ده‌ستبه‌رداری هیچ به‌شێك له‌ خاكه‌كه‌ی بێت”

“ئۆكڕانیا ده‌ستبه‌رداری هیچ به‌شێك له‌ خاكه‌كه‌ی بێت”

كانونی یه‌كه‌م 6, 2025

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ