پشتیوان كەریم – سۆران:
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی زیاتر لە 500 خێزانی ئاوارەی شارەكانی عێڕاق و سوریا، نیشتەجێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن، كەچی نە حكوومەتی عێڕاق نە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هاوكاریان پێشكەش ناكەن.
عەباس ئەمیر بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت :” زیاتر لە 500 خێزانی شارەكانی عێڕاق و رۆژئاواو سوریا، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن، كەچی بەداخەوە چەند ساڵێكە نە حكوومەتی عێڕاقK نە رێكخراوی (un) هیچ هاوكاریەكیان پێشكەش نهكردوون، ئەوەش نیگەرانی ئەو ئاوارانەی لێكەوتۆتەوە”.
راشیگەیاند: ” تەنانەت لە ئێستادا وەرزی زستان و سەرمایە لە رێگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داواكاریمان پێشكەش بە حكوومەتی عێڕاق كردووە، بۆ ئەوەی نەوت بۆ ئاوارەكانی دابین بكات، كەچی بەداخەوە تائستا وڵامیان نەداوینەتەوە.