محەممەد مەحموود- رواندز :
ئەمڕۆ لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران کاری قیڕتاوکردن بۆ ڕێگای نێوان گوندی بەرسیرین و پردی حافیز کرا، لە سنووری قەزای رواندز .
ئەحمەدقادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە کەرتی ڕێگاو بان و چارەسەرکردنی کەم و کورییەکان دوای ئەوەی دوێنێ دەستکرا بە چاککردنی ڕێگای جوندیان – کاولۆکان، بەشێکی ئەو ڕێگایە قیڕتاوکرایەوە شوێنە تێکچووەکانی چاک کران، ئەمڕۆش ڕێگای گوندی بەرسیرین تاکو پردی حافیز ئەو شوێنانەی تێکچوونە کاری قیڕتاوکردنی بۆ دەکرێت و چاک دەکرێت، کارەکانیش سبەی بە کۆتادێن”.
قایمقامی رواندز ئاماژەی بەوەشدا ” بەیاوەری بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیمان بەسەرکردەوە.
دوای تێکچوونی بەشێک لە ڕێگای گشتیی نێوان (حافیز – گوندی بەرسیرین)، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران لە چوارچێوەی پلانەكانیان دەست بە نۆژەنکردنەوەی کرا، سەرەڕای بارودۆخی دارایی، کابینەی نۆیەم بڕیاریداوە ساڵانە و بەر لە هاتنی وەرزی زستان، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێگاوبانە گشتییەکان نۆژەن بكرێنەوە، تاكو گرفتەكانی بەردەم هاتووچۆ چارەسەر بكرێن.

































































