محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی چەند تەوەرێکی کرد و یەکێک لەوانە دەستبەکار بوونەوەی مامۆستایان بوو لە ناوەندەکانی خوێندن.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سبەی سێشەممه ١-٩-٢٠٢٦ ، مامۆستایان دەستبەکار دەبنەوە و پڕۆسەیەکی فراوانی ڕاهێنان بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژ دەستپێدەکات. تێیدا هەر مامۆستایەک بۆ ماوەی ٥ بۆ ٦ ڕۆژ ڕاهێنان لەسەر بابەتەکانی (تەکنەلۆژیا، زیرەکی دەستکرد، ستراتیژی ژینگە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابیان) وەردەگرێت. بۆ ئاسانکاری هاتوچۆی مامۆستایانیش، بڕیار دراوە ئەو مامۆستایانەی نیشتەجێی دەرەوەی شارن، بتوانن لە نزیکترین قوتابخانەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەشداری خولەکان بکەن.
رد
































































