شەهلا رەشید-زاری كرمانجی:
قادر حەسەن چاودێری سیاسی لە سنووری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ساڵی ڕابوردوو جیاوازیەکی زۆری نەبوو بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پێش تر جگەلە ھەڵگیرسانی شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا کە تاکو ئێستا بۆتە ھۆی کوشتن و بریداربوونی دەیان ھەزارکەس لەھەردوولا بێجگەلە ئاوارەبوونی ملیۆنان ھاووڵاتی ئۆکرانی بێجگە لەمانەش ئەم جەنگە دەرھاویشتەی نێگەتیڤی بۆ ناوچەکەو جییھان بەگشتیش لێکەوتۆتەوە بەردەوامی جەنگەکەش مەترسی گەورەتری لێچاوەڕوان دەکرێت”.
سەبارەت بەھەرێمی کوردستانیش ساڵێک بوو تیایدا ھەرێمەکەمان گەشەو پێشکەوتنی زیاتری بەخۆوە بینیوە لەڕووی جێبەجێکردنی پڕۆژەی جۆراوجۆر لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، ھەروەھا بەردەوامی و برەودان چالاکی سیاسی و دیبلۆماسی لەگەڵ ووڵاتان ھەرلە کۆتایی ساڵی ڕابوردوش کۆنگرەی 14ی پارتیمان بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا ئەویش ڕووداوێکی گرنگ بوو چونکەپارتی ڕۆڵێکی کارای ھەیە لەخزمەت کردن و بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕۆشەنبیریەوە “.
دەشڵێت: ” بۆ ساڵی داھاتو ھیواخوازم ساڵێکی پڕلەخێرو خۆشی بێت بۆسەرجەم مرۆڤایەتی بەتایبەت بۆ ھەرێمی کوردستان ساڵێک بێت دوورلە شەڕو توندوتیژی دوورلە کردەی تێرۆریستی ساڵێک بێت پڕ لە ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان، ھەرێمی کوردستان پێ بنێتە قۆناخێکی نوێ لەڕووی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسیەوە.