شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی :
توێژینەوەیەك كە لە ڕۆژنامەی (Mayo Clinic Proceedings) بڵاوكراوەتەوە، كە داتاكانی زیاتر لە ٢٨٠ هەزار كەسی پێگەیشتوو، پەیوەندییەكی بەرچاوی لە نێوان كێشە داراییەكان و زیادبوونی “تەمەنە بایۆلۆژییەكانی دڵ”دا دەركەوتووە.
توێژەران دەڵێن، هۆكارەكانی وەك نائەمنی دارایی و نائاسایشی خۆراك لە گرنگترین بارودۆخە كۆمەڵایەتییەكان بوون كە پەیوەندییان بە گۆڕانكارییە نەرێنییەكانی تەندروستی دڵەوە هەیە.
كاتێك خەمی پارە دەبیتە خەمێكی ماوە درێژ، جەستە دەتوانێت بۆ ماوەیەكی زۆر لە حاڵەتی دلەڕاوكێ دا بمێنێتەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر كوالێتی خەو و پەستانی خوێن و پرۆسەكانی هەوكردن لە جەستەدا هەیە.
ئەم توێژینەوەیە ناڵێت كە “كەمی پارە مەترسیدارترە لە بەرزبوونەوەی شەكری خوێن یان بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ.” پەیامی سەرەكی ئەوەیە كە باری دارایی و فشارە كۆمەڵایەتییەكان دەبێ بەشێك بن لە هەڵسەنگاندنی تەندروستی دڵ، لەگەڵ هۆكارە پزیشكییە كلاسیكییەكان.


































































