شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
رازیە ساڵح، بەرپرسی بنكەی تەندروستی هەرێم لە سۆران، بۆ زاری كرمانجی باس لە رووداوە خۆش و ناخۆشەكانی ساڵی 2022 دەكات و هەروەها ئەو ئاواتانەی كە بۆ ساڵی 2023 هەیە.
رازیە سالح، دەڵێت” لە ژیانی هەموومان دا خۆشی و ناخۆشی هەر دەبێت، ئەگەر ناخۆشی نەهێتە پێش و دەرسی لێ وەرنەگرین ئەوا ناتوانین چێژ لە خۆشییەكانیش وەرگرین، هەروەها ناخۆشترین رووداویش بۆ من ئەوە بوو كە كارمەندێكم لەم ساڵەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، خۆشترینیشیان ئەوەبوو كە هەمان كارمەندم بە تەندروستییەكی باش ئەم نەخۆشییەی تێپەڕاند و سەلامەتە.
گووتیشی” هیوادارم پەروەدگار هەموو لایەك بپارێزێت لە نەخۆشییەكان، ساڵی نوێ ببێتە ساڵێكی پڕ خۆشی و بەرەكەت بۆ هەموو كوردستان، زۆر بەرنامە و پلانمان هەیە بۆ بنكەی تەندروستی هەرێم، كە ساڵی نوێ بە هاوكاری د. كامەران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران و د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان”.