شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
برینی دەم كێشەیەكی باوە, بەڵام زیانی نییە و لە ماوەی یەك دوو هەفتەدا چاك دەبێتەوە، بەڵام دەتوانێت خواردن و قسەكردن قورس بكات.
لێكۆڵینەوەكان باس لەوە دەكەن كە هۆكارەكانی وەك برینێكی كەم لەناو دەمدا، سترێس، كەمی هەندێك مادەی خۆراكی وەك ڤیتامینەكانی ئاسن و بی، هەندێك دەرمان و تەنانەت جۆری هەویری ددانیش دەتوانن بەشداربن لە گەشەكردنی ئەو برینە. پراكتیزەكردنی پاكوخاوێنی باشی دەم و ددان، بەكارهێنانی فڵچەی ددانی نەرم، شووشتنی دەم بە ئاوی سوێرو دووركەوتنەوە لە خۆراكە وروژێنەرەكان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ كەمكردنەوەو ڕێگریكردن لە برینەكان.
برینی دەم دەتوانێت بێزاركەربێت, خۆشبەختانە زۆربەی جۆرەكانی ئەم برینە و نیشانەكانیان بەبێ وەرگرتنی چارەسەر نامێنن. بەڵام پێویستە ئاگادار بن، ئەگەر برینەكە بۆ زیاتر لە ٣ هەفتە بەردەوام بوو، لەگەڵ پسپۆڕی چاودێری تەندروستی قسە بكە بۆ ڕێنمایی و چارەسەركردن.


































































