ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە قامیشلۆ لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا لە سوریا، تەنها بە پێکەنین بە زمانی کوردی مامۆستایەک لە کارەکەی دوور خرایەوە و تۆمەتی لەسەر تۆمار کرا.
بەپێی ماڵپەڕی : شفق نیوز دوای چەند ساڵێک، قوتابخانەکانی شار ئامادەکاری دەکەن بۆ ناساندنی ئەو زمانەی کە مامۆستاکەیان لەسەر سزادرا، بەڵام ئەمجارەیان وەک بەشێک لە پرۆگرامی فەرمی، شانبەشانی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەچێتە نێو پۆلەکانی خوێندن.
محەمەد عەبدولڕەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە، فەرمانی ژمارە 2068/ 943ی دەرکرد، کە هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی فەرمانی ژمارە 13ی ساڵی 2026ی دەرکرد.
بەپێی فەرمانە نوێیەکە، زمانی کوردی لە ماددەیەکی لاوەکی و ئیختیارییەوە گۆڕدرا بۆ بەشێک لە پڕۆگرامی فەرمی و پەسەندکراو لە سەرجەم ئاستی پۆلەکاندا (لە هەردوو قوتابخانەی حکومی و ئەهلی لەو ناوچانەی کە کورد تێیاندا زۆرینەیە).
هەروەها، بڕیاردرا کە لە هەفتەیەکدا سێ وانە بۆ زمانی کوردی تەرخان بکرێت و نمرەکەی بخرێتە ناو کۆی گشتی نمرەکانی قوتابی، جیاواز لەو دانیشتنانەی کە بۆ بۆ چالاکییەکان تەرخان کراوە.


































































