زاری كرمانجی-سۆران
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بڵاوی كردەوە: ” لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هەڵمەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، چالاکییەکی هۆشیارکردنەوە و پەروەردەیی لە پێشانگەی بیناسازی، کارەبا و وزە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر ئەنجام دا.
ئامانجی ئەم هەڵمەتە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵگە بەرانبەر مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان، پاراستنی گەنجان و نەوەی داهاتوو، هەروەها پەرەپێدانی ڕۆڵی تاک و کۆمەڵگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە مەترسیدارە بوو.
بەشداری و هۆشیاریی کۆمەڵگە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و دوور لە ماددە هۆشبەرەکان.


































































