ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لیژنەی تیپە میللییەکانی سۆران ئاگادارییەک ئاراستەی فۆتۆگرافەران دەکات.
ڕاگەیاندنی لیژنەی تیپە میللیەکانی سۆران بڵاوی کردەوە؛ “ ئاگاداری تەواوی فۆتۆگرافەران دەکەینەوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی نایابدا، چوونە ناو یاریگا و وێنەگرتنی یاریزانان بەبێ هەبوونی باج و هێلەگی تایبەتی ڕێگەپێدراو لەلایەن لیژنەکەوە ڕێگەپێنەدراوە “.
هەروەها؛ داوا لە فۆتۆگرافەران دەکرێت بۆ دروستکردنی باج، وەرگرتنی هێلەگ و بۆ چوونە نێو یاریگا لە کاتی بەڕێووەچونی یاری و بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر، پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن: ٠٧٥٠٤٨٢٩٩١٣.


































































