زاری كرمانجی-سۆران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور و هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری پڕوشکە باران لە ناوچەی جیا جیا هه‌یه, هەندێك ناوچە شاخاوییە سنوریەکان و بەرزەکان ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقەی هەیە لە هەندێ کاتدا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەمڕۆ خێرای با لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان زیاد دەکات، خێرایی با مامناوەند ده‌بێت و له نێوان 15 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌کاتژمێرێکدا ده‌بێت و هەندێك کات بۆ سەروی 25 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی دوشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک، خێرایی با مامناوەند ده‌بێت و له نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا ده‌بێت و مەودای بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کیلۆمه‌تر دەبێت.
په‌یوه‌ست به پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ی، كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (3-5)پلەی سیلیزی.


































































